بەرزترین نوسینگە لە جیهاندا کامەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-01:04:00 - کۆدی بابەت: 3492
بەرزترین نوسینگە لە جیهاندا کامەیە؟
پرسگەی جیهان ناسین

هونەری بیناسازی نوێ هەنگاوی زۆر مەزنی ناوە بۆ پێشەوە، ئەمڕۆ لە جیهاندا زۆر بینا هەن لە ١٠٠ نهۆم زیاترن.

ناوه‌ڕۆك

بیناكانی ئەمڕۆی جیهان

هونەری بیناسازی نوێ هەنگاوی زۆر مەزنی ناوە بۆ پێشەوە، ئەمڕۆ لە جیهاندا زۆر بینا هەن لە ١٠٠ نهۆم زیاترن.

گەورەترین بینای نوسینگە لە جیهاندا کامەیە؟

پنتاگۆن گەورەترین بینای نوسینگەکانە لە جیهاندا، دەکەوێتە دیوی ڕۆژئاوای ڕووباری بۆتۆماکەوە، لە ئارلینگتۆنی ویلایەتی فێرجینیای ئەمریکا. پنتاگۆن بۆ ئەوە دروستکرا ببێتە بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا. بیناکە پێنج لای هەیە و هەر بینایەکیشی لە پێنج نهۆم پێکهاتووە. بینایەکی پێنج گۆشەیی و پێنج نهۆمییە لەبەر ئەوە ناویان لێنا پنتاگۆن واتە پێنجگۆشە. لە (١٥)ی کانوونی دووەمی ساڵی (١٩٤٣)دا بیناکە تەواوکرا و ئەو سەردەمە بڕی (٨٣) ملیۆن دۆلاری تێچووە. پنتاگۆن پێنج لای هەیە کە پەیوەستن بەیەکەوە و درێژی هەرلایەکی لەدەرەوە (٢٨١) مەترە. چێوەی بیناکەش (١٣٧٠) مەترە. هەر پێنج بیناکە و گۆڕەپانەکەیان (٦٤) هەزار کیلۆمەتر دووجایە، واتە (٦٥٠٠) هەزار پێ دووجا. لە پنتاگۆندا ٢٩ هەزار کارمەند ئیشدەکات و گەورەترین سیستەمی تەلەفۆناتی تێدایە کە ٤٥ هەزار تەلەفۆن لەخۆدەگرێت. ڕۆژانە نزیکەی ٢٨٠ هەزار پەیوەندی تەلەفۆنی تێدادەکرێت. لە پنتاگۆندا چێشتخانە و گەراج و باخچە و چەندین بەشی تری خزمەتگوزاری هەیە. پیاو ئەگەر بیەوێت لە نهۆمی پێنجەمەوە بۆ نهۆمی یەکەم هەموو ڕێڕەوەکان ببڕێت دەبێت ٢٧ کیلۆمەتر ببرێت، ژمارەی پەنجەرەکانی پنتاگۆن ٧٧٤٨ پەنجەرەیە.


سەرچاوەکان



1230 بینین